وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش
لە کتێبی:
دیوانی سابیری
بەرهەمی:
سابیری (1881-1944)
1 خولەک
916 بینین
وەعدەی کەرەم و مەوسیمی ئیحسانە کە دەروێش
هەریەک لە وڵاتێکەوە کردووتە کەمەندکێش
کەوتوونە لەبەر قاپییەکەت توونی و برسی
سەیری کە هەموو واجب الاحسانعەرەبین و دڵڕێش
لەوساوە برینداری موژە و قەوسی برۆتم
باکم نییە ئەی دۆست لە بێگانە کەم و بێش
هرکس که تو را دید برانداخت دل و جانفارسی
با آنکه دو ابروی تو گویند میندیشفارسی
ڕۆحم چووە لەو شۆخە کە وا لێوی گەزیوە
یەعنی کە مەناڵێنە لەبەر دەرد و غەم و ئێش
هەرکەس کە زەدەی دەستی پەریزادەیە سابیرناسناوی ئەدەبی
مەحزوونە دڵی توندە بێ ئارامە و سەرکێش