یاری کەس نابێ بە یارم حبذا یاری لەزیز

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  972 مشاهده
یاری کەس نابێ بە یارم حبذاعربی یاری لەزیز
غیبتەبەخشای حۆریانە ڕەنگ و ڕوخساری لەزیز
دولبەری عیشوەفرۆش و میهرەبان و دڵفەریب
غەمزە و ناز و ئیشارە و چاوی بیماری لەزیز
گوڵعوزارە قامەتی شمشادە ئەندامی بلوور
دست و پەنجەی نازک و کردار و ڕەفتاری لەزیز
تەلعەتی دارالشفاعربییە چاوی بیماری حەکیم
حەببی ئەمساڵیشی وەک مەعجوونەکەی پاری لەزیز
نیوەشەو بوو، چاو لەخەو بوو، لەب بە تەرم و تارەوە
حبذاعربی تۆران و عاجزبوون و ئازاری لەزیز
گوڵشەنی حوسنی شیفابەخشی نەخۆشی بێ دەوا
ئەی خودا حیفزی بکەی یاری وەفاداری لەزیز
سابیریتخلص خۆشی لەخۆت ئەمشەو حەکیمت هاتەسەر
سەر لەبەر پێی دابنێ ئەتوار و ئەفکاری لەزیز
سابیریتخلص وەسڵ و فیراق و جەور و لوتف و خار و گوڵ
تۆ هەمووی یەکسان بزانە جەور و ئازاری لەزیز!