عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  756 مشاهده
عومرێکە گەدا چاوی بە شا ڕێیەوە پاشا
سووتام و سەرێ ناکەیە ئەم کاولە ئاشا
ئەو ڕۆژە لەسەر ڕێگەیی ئەشقت کە بکوژرێم
سەیرانە تەکەببور مەکە تۆش بێرە تەماشا
کەوتوومە لەبەر قاپییەکەت سائیلی ڕووتم
ڕەحمت بە مەساکین و فەقیران نییە حاشا
عینوان و تەعەددا مەکە دەربارەیی دەروێش
هەرچەندە کە پاشای لە توێی بەرگی قوماشا
ئازاری دڵ و دەردی سەرم بەس بدە قوربان
چی زاڵم و غەددارە پەشیمانە لەپاشا
ئازاری دڵی سابیریتخلص بێچارە ئەپرسی؟
بێ شووبهە دەڵێی ماسییە شێواوە لە ماشا