دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا
از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
2 دقیقه
993 مشاهده
دڵ نەخۆشە ئینتیزاری هاتنی دڵدار ئەکا
مەیلی سەیری میوەهات و سێبەری گوڵزار ئەکا
ڕەببەنا سا تۆ حەکیمی حازیقی چاری بکەی
وەرنە دەرمان و دوعای بێچارەکان کەی کار ئەکا؟
خۆشە سووتانم بە شەمعی ڕوومەتی پەروانەوار
چونکە سفتەم دەفعی لەککەی ئایەنەی دڵدار ئەکا
چاوی بیماری دڵاڕامم مەگەر ڕەحمێ بکات
وەرنە دەردم سەد چوو لوقمانی حەکیم بێزار ئەکا
تا ئەدیبی چاوی، دەرسی سەبر و حیلمی پێ وتم
دڵ لەبەر ئەو چاوە تەحمیلی هەزار ئازار ئەکا
یا خودا ئەم دەردە تووشی دوژمنانیشم نەبێ
چونکە تەئیسری لە دونیا و قیامەت کار ئەکا
ئەی موسوڵمانینە جەللادێکە مانەندی نییە
هەر بە یەک دەم سەت هەزار ئەکوژێت و زوو ئینکار ئەکا
ئەڵبەتە خاکستەری پێ لازمە بۆ ئاوێنە
بۆیە ئەو دڵدارە بۆ سووتاندنم ئیسرار ئەکا
تورفەتولعەینێ بە ناحەق سەد برینم لێ ئەکا
تیرەکەی ئاخر لە ئەووەڵ دەفعە چاتر کار ئەکا
دڵ هەزار ئازاری بینی یەعنی چی خۆشحاڵە پێی
یار ئەبێ چی بیستبێ یا ڕەب کە خۆی بێزار ئەکا
تا لەکن دوختوری چاوی دڵ وەسیقەی وەرنەگرت
سەربەخۆ کەی عەزمی میوەی گوڵشەن و گوڵزار ئەکا؟
سابیریتخلص ئەلحەمدوللیلا یار وەسیقەی داوە پێی
سەربەخۆ هەر ئەمسەر و ئەوسەر لە نێو گوڵزار ئەکا
سابیریتخلص بێ ئاردە باراشی خەمی ناکاتە ئاش
شەو وەکوو عارەب بە بیللاهیلکەریم دەستاڕ ئەکا