نەسیمی سوبحدەم موژدەی بەهاری حوسنی یاری دا

از کتاب:
دیوانی سابیری
اثر:
صابری (1881-1944)
 1 دقیقه  1205 مشاهده
نەسیمی سوبحدەم موژدەی بەهاری حوسنی یاری دا
نیشانەی جەژنی نەورۆزی، لە شاری دڵ دیاری دا
کە داخڵ بوو بە شاری دڵ سوپاهی حاکمی عادڵ
دز و جەردەی غەم و غوسسە لە ترسی ڕوحی غاری دا
بیحەمدیللا سەفینەی دڵ لە گێژاوی بەڵا دەرچوو
ئیتر ئاسوودەیە بێ غەم، لە بەحری لوتفی باریدا
نەما ئاساری غەیری حەق، لە نێو شاری دڵم موتڵەق
کە هەرکەس لێم قەبووڵ ناکا خودا تەوفیق و یاری دا
نەما دەرد و غەم و میحنەت، لەمەولا شادییە و عوشرەت
لە نێو بازاڕ و شاری دڵ موبەششیر هات و جاڕی دا
وەرە سابیرتخلص دڵ و جانت نیساری پایی دولبەر کە
نەوا بمری بڵێن ئەو شێتە نەیزانی خەساری دا!