برا گیان یاوا

از کتاب:
شیعرەکانی حیلمی کاکەیی
اثر:
حلمی کاکه‌ای (1882-1966)
 1 دقیقه  232 مشاهده
برا گیان یاوا ...
نامەی شیرینت وەدەستم یاوا
خونچەی دەروونم چون گوڵ شکاوا
چە شەوق و شادی مدرام وە پاوە
نەیجا نەمەندەن شەرم و حیجاوە
هیچ نایەن وەتەنگ سەیید و باوە
قسوور نمەکەن لە کار خەراوە
دایک یەکتری ئەگێین وە پاوە
کەی نەجات مەوین جەی زەید و قاوە
ئاخر سەرەنجام مەوین بەد ناوە
یەکسەر لێخن بی مەجرای سەر چاوە
پەنامان وە زات خواجای گشت کاوە
هەر جە بەیانی تا وەخۆر ئاوا
مەشغووڵم پەیتان دەست وە دۆعاوا
بێزارم جە دەست ئەی ناحەساوە
بێزار جە ئەرکان ڕای باوەڵباوە
مەڵڵا چون خەفاش مەحرووم ئافتاوە
ڕاگەم کەردەن گوم جە ئەی ماهتاوە
شەبان تا بە ڕۆژ هام لە غاوغاوە
جە کەردەی دەوران سەرمان سڕ ماوە
ناپوختە قاڵب دەروون زوخاوە
شادی و زەوق و شەوق جە لای پاکتاوە
مەڵڵای کۆر باتین دیدە لێڵاوە
خەڵ ئەی زەمان خودای بەرداوە
مورغ دەروونم لانەی فەوتاوە
شیرازەی فیکرم تەمام بڕاوە
جە زاهیر سەواب خەتا پەنهانەن
نێک و بەد جە لای خالیق عەیانەن