من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  437 مشاهده
من کە ناڕاسی دەکەم لەم چەرخە ڕاسێکم نەدی
بۆیە ناخاسی دەکەم گەڕیام و خاسێکم نەدی
بۆیە ڕەبتم من لە گەڵ مەخلووقی ئەم عەسرە نییە
هەرچی هەوڵم دا لە عالەم حەق شوناسێکم نەدی
زۆر لە دنیادا گەڕام و تەجرەبەم کرد گشت کەسێ
بۆ ئەساسدارێ گەڕام ساحێو ئەساسێکم نەدی
چی تەقالام کرد ببینم عاقڵێ پڕ بیر و هۆش
مستێ خێرەسەر نەبێت خاوەن حەواسێکم نەدی
گورگی بەد ئەخلاق و کاوڕخۆر لە عالەم بێ سنوور
بۆ یەکێ گورگ کوژ گەڕام و مینەتخلص باسێکم نەدی