گرتم یاری نۆ گرتم یاری نۆ

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 2 دقیقه  558 مشاهده
گرتم یاری نۆ ...
مەلا دەپرسیت گرتم یاری نۆ
سەنای سەرتاپای بنووسم بۆ تۆ
باڵا وە وێنەی نەونەمامی نۆ
وەحشی غەزالی لێولەعلی ئاڵی
پەشێو دەسماڵی هەم نەسرین خاڵی
ئەبرۆ کەمانی برژانگ چون سینان
دیدە فەتتانی غەمزە وەک پەیکان
باڵا عەرعەری ڕوومەت وێنەی خۆر
پەری پەیکەری شەنگ شۆخی دولبەر
بەرزە دەماخی وەک سەروی ناو باخ
مەلا وە قورئان دڵ بۆی بووگە داخ
زۆر عیلم بازە ساحێوی نازە
شازادەی بێ عەیب یەکجار مومتازە
گێسوو پەریشان چەمان ئەسرینە
ڕوومەت درەخشان ئەڵێی پەروینە
دیدە پڕخومار هەر وەک مەی نۆشان
جەمین شوعلە دەر وەک شەمسی ڕەخشان
وەک ئاهووی تاتار لە سا سڵ کەردە
وەحش و بێ فامە وەک ئاهووی هەردە
دەپرسیت مەلا چۆنم کەوت وە دەس
ئەم حۆری شێوە ئەم ئاسکەی چاومەس
هەر وەک سەییادان مەئلووف وە شکار
بەربەیانی چووم بۆ ڕاوی کۆسار
لە سوب سەحەردا لە سەر شەتاوێ
من دیم جەیرانێ، شۆخی لەولاوێ
لە دوور دی شێوام وە تاو گەڕیاوە
چون ئاهووی ڕەمگا لەولا وێساوە
گاگا وە نازۆ ئەیکرد نیگایێ
تۆی دڵمی پیکا لە هەموو لایێ