ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە
لەسەر ڕێبازی شیعرێکی شێخ ڕەزا
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
460 مشاهده
ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە
ئەم شۆخە ستەمکارە وا پڕفەننە جافە
ئەم زوڵفە کە وەک سونبول پەخشانە لە سەر شانی
بەم دیدە کە وەک دیدەی ئاهووی خوتەنە جافە
ڕۆخساری درەخشانە وەک شەمسی درەخشانە
ئەم لێو لەعل بەدەخشانە لێو زەقەنە جافە
گەردەن سپی و ناسک وەک شووشەیی بلووری
گوڵ باغ بەهەشتە، ڕەنگ بێ نازاری منە جافە
تابووری فەرەنگ موژگان، شمشێری دەبان ئەبرۆ
بێ ڕەحم و ستەم پەروەر گیانکێشی منە جافە
باڵایی دڵ ئارایە بیعەینی کە تووبایە
ئەڕوا وەکوو ڕم وایە سیمین بەدەنە جافە
باریکە قەدی دێژی شمشادی دەبستانە
لەنجەی کە ئەڵێی قومریی ناوی چەمەنە جافە
نازارە دڵ ئازارە عەییارە ستەمکارە
غەددارە جەفاکارە دین دوژمنە جافە
ئیمانی نییە قەتعەن ویجدانی نییە حاشا
کافر بەچەیە ئەسلەن ئەو چونکە ژنە جافە