وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
2 دقیقه
638 مشاهده
وە ناچار لەبەر چارەی دەردی دڵ
بەل نەجاتم بێ لەم بەندی موشکڵ
هەر وەک ڕاوچیان بچن وە پارێز
کەوتمە پارێزی ئەو وەحشی خوێنڕێژ
بە وێنەی دەروێش کەڵپووس وەکۆڵۆ
بەینێ من و ئەو مامۆ وە چۆڵۆ
هەر وەک سەییادان پارێزم ئەبرد
لە جێی نەدیگیو پشت ئاسۆ و بن بەرد
ڕۆژێ لەناکا سەیرم کرد جارێ
وەک کەڵ خەوتگە لەبەر قەتارێ
وەکوو ڕاوچیان من وە تەقلە و ڕەو
ڕۆییم تا گەیمە وە پای تاقی ئەو
ڕاوێسام لە پای ئەو تاقەی ئەودا
شونوێی کرد هەڵسا ناکاو لە خەودا
هاتە گفت و گۆ ئەو شەکەر ڕازە
ئەو شۆخی دولبەر ئەو ساحب نازە
پرسی لێم کارت چییە چ کاری؟
وا دیارە ڕاوچیت وێڵی شکاری
وتم قیبلەکەم سەروی سەمەنبەر
بۆ تۆ ئاوارەم نازاری کیشوەر
ڕەحمێ کە وە من دڵ وە دەردەوە
یەک مانگەن بۆ تۆ وام وە هەردەوە
بەینێکە قیبلەم بە خوا وێڵی تووم
هەر وەکوو مەجنوون ئەراگێڵی تووم
لەبەر دار تاوم سوێنم وە خاڵت
وە تای ئەگریجەی ژێر سای دەسماڵت
جوابی دامەوە ئەو شۆخ و شەنگە
ئەو سەروی سەلار ئەو تووبا ڕەنگە
وتی مادامێ تۆ بۆ من وێڵی
بۆ من وەک مەجنوون سەر هەردان گێڵی
شەرت وێ ئەو شەرتەی نازاران ئەیکەن
نازاران دەرحەق مەیل دادان ئەیکەن
تا تۆ وەم ڕەنگە گیان فیدای من وی
وەک شێخی سەنعان دڵ شەیدای من وی
نازاری تۆ وم تا وە ڕۆی مردن
مادام تەوق منت خستۆتە گەردەن
مەلا گیان بێژە بەو کۆنەیارە
بەو بێ حەیاکەی هەرزەی بێکارە
ئەو وەحشی بێهۆش بێ شەرم و بێ شۆ
ئەو بێ عەقڵ و فام شێتی نەزان دۆ
بێژە لە داخت شەرتە فڵان کەس
گرتوویە بە یار جەیرانی سەرمەس
خەرامانی چین کەنیزی خاسی
شیرینی ئەرمەن وا وە ئیخلاسی
کە ئەو وەو ڕەنگە لە من عەدای کرد
وا دڵ وەک مینەتخلص لە ئەو حەشای کرد