عاشقی شێوەی کەسێکم مەهوەشی سیمین بەدەن

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  420 مشاهده
عاشقی شێوەی کەسێکم مەهوەشی سیمین بەدەن
دیدە مەخمووری سیا وەک دیدەیی ئاهووی خوتەن
دولبەری قەد عەرعەری لێو شەککەری ئەبرۆ کەمان
گوڵ پەری زۆر ناسکی ئەگریچە پڕ چین و شکەن
دیدە بیماری بیعەینی تورکی خوێن ڕێژی خەتا
گێسوو پڕ چینی، بەڵێ توو، زوڵفی تاتای یاسەمەن
سەرو باڵایی دڵ ئارا هەر وەکوو تووبای بەهەشت
حوور سیمایی پەریوەش تاووسی فەندۆق دەهەن
ڕوو بکاتە هەر مەکانێ شەرتە وەک جەننەت ئەبێ
شێوەیی دەس ناکەوێ مینەتخلص مەگەر سەنعای یەمەن