ئاخ لە دەس فیراق و داغ و ئاخ لە دەس هیجرانی یار

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  411 مشاهده
ئاخ لە دەس فیراق و داغ و ئاخ لە دەس هیجرانی یار
بۆچ نەهاتە ئاخری دووری جگەر سۆزانی یار
ئاخ چ بوو ئەم دەردە دووچاری منی بێچارە بوو
ئاگری بەردایە عومرم دیدەیی فەتتانی یار
ڕوو ئە لای کێ بکەم خودایە کێ دەوای دەردم بکا
مەڵهەمی دەست ناکەوێ زامی مژەی قەترانی یار
ئاخ و بەدبەختی و کڵۆڵی و چارەیی شووم و سیام
تازە وا تێنە ئەسۆ جێگەی ڕم و پەیکانی یار
ئاخ فەڵەک ئەم زوڵمە تۆ کردووتە قەد نەیدیوە کەس
من ئەسووتێنی بە دووری و دوژمنیش هاوشانی یار
مینەتخلص نووری موستەفا بێرێتە قاپیت بۆ ڕەجا
ئەو خوا بۆی بێ دەلیلی زوو لە ناو یارانی یار