لە تۆم مەتلووبە ڕەببی کەڕ بێ شەیتان

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  459 مشاهده
لە تۆم مەتلووبە ڕەببی کەڕ بێ شەیتان
هیوادارم خودایە دوور بێ لێمان
سیاچارە ڕووە و مەشریق هەڵ ئەدرێ
نیشانەی هەڵگەڕانی جافە دیسان
نیشانەی هەڵگەڕانی ئاری جەرگە
نیشانەی ڕۆینۆی ئێمەس ئە کێوان
نیشانەی شێتیی و ویڵی و نمانە
نیشانەی مەحوی عەقڵە و هۆش و عیرفان
نیشانەی شیوەن و ناڵینی دڵمە
دووبارە ڕوو ئەدا هاوار و گریان
دووبارە تێتە سوێ زامانی دووری
دووبارە سەر ئەداتۆ دەردی هیجران
دووبارە هەر وەکوو مەجنوون بە شێتی
ئەسوورێمۆ بە عەوداڵی لە کێوان
دووبارە خوێن بە خوڕ ئەڕژێ لە چاوم
دیسانۆ مینەتخلص ئاسا و دیلی هەردان