خوا هاوارە وا مردم دەوایی دەردەکەم کەی بێ
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
564 مشاهده
خوا هاوارە! وا مردم دەوایی دەردەکەم کەی بێ
لە دووریدا ئەوا سووتام، ویساڵی قیبلەکەم کەی بێ
وەکوو یەعقووب ئەوا کوێر بووم تکاوە ئاوی بیناییم
بە دایم هەر ئەڵێم ڕەببی کە نووری دیدەکەم کەی بێ
سەبووری پەردەیی سووتا تەحەممول تاقەتی لاچوو
توانام لێ چنا هێزم نەماوە شۆخەکەم کەی بێ
دڵم وەک بولبولە دایم بە دەم گریانەوە دێژێ
لە لای هەبوە دەوای دەردم دەبێ لێو غونچەکەم کەی بێ
بڵێسەی ئاگری دووری گڕێ بەردایە ناو جەرگم
سەراپا قەقنەسم ئاخۆ عیلاجی ڕۆحەکەم کەی بێ
بە عەینی قومری خەمبارە ئەوا ڕۆحم ئەناڵێنێ
بە دەم ئێشۆ ئەسووڕێتۆ ئەڵێ کوا سروەکەم با بێ
ئامان ڕەببی دەخیل چیبکەم قوڕی کام جێ بە سەرما کەم
وەکوو مینەتخلص هەتا کەی من بڵێم غەمخوارەکەم کەی بێ