ئەی قەڵای پاشا قەسری سەر سیروان

گفتوگۆ لەگەڵ «قەڵای پاشا»
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 3 دقیقه  529 مشاهده
ئەی قەڵای پاشا قەسری سەر سیروان
تو خوا پێم بڵێ بۆچ بوویی وێران
بۆچ وا خەرابە و چۆڵ و مەحزوونی
بۆ چی ڕووخاو و کەلاوە کۆنی
هاتە ئە زوان قەسری وێرانە
جوابی دامەوە بە ئەم زوانە
وتی برا گیان بۆچ ئاگرت دام
بۆچ توێژی زامی توێژ بەستەت لا دام
هەوەڵ شوێنێ بووم سارا و سەماوات
ڕۆژێ لە ناکاو دەنگی تەپڵێ هات
سەیرم کرد میرێ لە گەڵ سووپایێ
هاتە ئەم دەورە و ماتڵ بوو تاوێ
وتی بە لەشکر قەرارمانە
ئەم دەورە زوسان هەوارمانە
سبحەی کە شوعلەی خۆر هاتە دیار
هاتە خوار سوپا و کۆچ و تلمیت بار
سیاماڵ بەزی چین لە بانی چین
بووم وە دەورەی وەک گوڵزاری چین
بووم وە نۆشینگەی کەیخەسرەو ناوێ
بولەند ئەمیرێ حشمەت پەنایێ
بەینێ هەوارگەی کەیخەسرەوێ بووم
ماوای سەڵتەنەت تەختی کەیێ بووم
بەهار عێلە و ژوور خێڵ پەروازی کرد
خوسرەو بۆ نەبوون هیمەت خوازی کرد
ئەو تەپڵی حشمەت لە خوسرەو ماوە
لێ دریا بە ناو حەمە پاشاوە
کە دەورەی شایی بوو بە دەورەی ئەو
بوو بە جێ نۆشین دێهیمی خوسرەو
منی بنا کرد لە سەر ئەم دەورە
ناوی نام قەڵای لای «ماڵە گەورە»
بووم وە پایتەخت حەمەد پاشا خان
قاپی عەشایر بابان و گۆران
بەینێ نۆشینگەی حەمە پاشا بووم
ماوا و مەکانی ئەو جەمشید جا بووم
ڕۆژێ بە ئەمری قەزای ڕەببانی
لە دونیای فەنا پاشا بوو فانی
جێ نۆشین سەر تەختی سەڵتەنەت
مەحموود پاشا بوو نیشتە بانی تەخت
مەحموودی گەردوون جێگەی نازی بوو
سەر سوڵتان مەحموود وەک ئەیازی بوو
ئەم دەورە یەکسەر جێگەی مەوارۆ
یا ماڵە میر و یا خزمەت کارۆ
من هەوارێ بووم باشقەی هەواران
نیشتمانی تەخت شا و شاریاران
تاقێ بووم وێنەی تاق کیسرەوی
سەرای هوماوین ئەرکی خوسرەوی
نەی دەورە ماوای گوڵ عوزاران بووم
شکارگەی لەشکر میر شکاران بووم
جێگەی حاکمی ئقلیم گیران بووم
ماوای سەڵتەنەت میری میران بووم
هەر لە هەولێرۆ هەتا ڕەوانسەر
کەرکووک تا هەوشار کەڵوڕ تا پژدەر
سەرداری سەر کچ لە ئیوانم بوو
گشت دەستە و نەزەر ڕووی دیوانم بوو
ئێواران مەجلیس تێما ئەگیرا
قەراری ڕاوی شەفەق ئەدریا
لە گەڵ شەفەقدا سەدای ڕاوچیان
لێل دەنگت تەپڵ دا ئەگەیە کەیوان
کوا کەیخوسرەو بەگ دەزگا و زەمزەمەی
کوا ماڵە گەورە و عێل ئەم چەمەی
کوا مومەحمەد پاشا و بەزم و دەزگاکەی
کوانێ پشت ماڵە و تیپی سووپاکەی
کوا مەحموود پاشا میری میران بوو
شەعشەعەی لە ڕۆم هەتا تاران بوو
کوا خانەدانی ئەمیر زادەکان
کوا باز و سوپا و کوا بەگزادەکان
ئیستا کە من چۆن وێرانە نەبم
بۆچ لە دونیادا ئەفسانە نەبم
چونکی دوای ئەوان بە سەر چوو باوم
بۆیە کاول و چۆڵ و ڕووخاوم