تو خوا پێم بڵێ ئەر چەرخی دەوران

شیوەن بۆ عەبدوڵڵا بەگی کەیخەسرەو بەگی جاف
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  416 مشاهده
تو خوا پێم بڵێ ئەر چەرخی دەوران
بێ بەین و وەفا، بێ عەهد و پەیمان
چی حاسڵ ئەکەی لەم خوێن ڕشتنە
یا چیت تێتە دەس لەم جوان کوشتنە
چەن نەونەمامی گەنجی تازە دەم
جوانە مەرگ ئەکەی ئەیخەیتە عەدەم
یا چۆن دڵت تێت ئەوەن غونچە گۆڵ
بە ناکام ئەبڕی ئەیخەیتە ژێر گڵ
شەرمێکت نەکرد ئەی چەرخی دەووار
بێ ڕەحم و دڵ سەخت، خوێنمژ و غەددار
قەسری قزرابات جێ و مەکانی بوو
نیشتمانی تەخت کەیخەسرەوی بوو
کاولی ئەکەی بێ سەردار و خێو
ئەی بە ماوا بێ بۆ من ماوا شێو
میری بەخشەندەی بێ درۆ و گەزاف
جێگەنشینی مەحموود پاشای جاف
عەبدوڵڵە بەگ بوو لە ناو قەوم و خوێش
دەسگیری زومرەی بێ نەوا و دڵڕێش
بێ باک و نەترس، پڕ سەخا و کەرەم
بە هەیئەت ڕۆستەم، بە کردار حاتەم
لە ناکا ئەیبەی بۆ موڵکی نەبوون
بێ کوڕ، بێ برا ئەیکەی سەرنگوون
سا چیت پێ بڵێم چەرخی کۆنە ساڵ
دەک کوێر بێت بەختت بی بە کۆی زووخاڵ
تەئریخی وەفات میری وە عینوان
ئەیکەم بە داغ و ئەندووهـ و گریان