خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت

شیوەن بۆ خاڵۆی (عەزیز شاسواری تەرخانی)
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  476 مشاهده
خاڵۆ تۆ لوولەی پەرەبێلەکەت
تۆ تەپڵی شەفەق پشتی خێڵەکەت
تۆ بن دەمانچەی پەخشی لای شانت
تۆ نەعرەی بێ ترس ناو گشت دیوانت
تۆ بەرق قۆردوون سەعات ئەڵمانیت
تۆ ڕیز پەسەکی ژێر ستارخانیت
تۆ دەسکی ماهی، نەقشی سەر شنگدان
خەنجەر دەبانی شۆرەتی کرمان
تۆ لفکەی سەروین وە شل پێچیاگت
فەقیانەی کەتان لە ئەرز کیشیاگت
تۆ کەمەر چینی شاڵی کرمانی
تۆ بریقەی میلی کورتی ئەڵمانی
تۆ نەعرەی بێ ترس ناو حوجرەی سەرا
ئەو ڕۆژ لای حاکم ڕەئیس دانرا
وە توڕڕەی لوولەی پەرە بێلەکەت
مۆری ڕەئیسیت کرد بۆ عێلەکەت
تۆ شۆڕە سواری و ولاکەلی دەست
تۆ شۆن و شیلەی کەحێلەی مەست
سەرێ هەڵبڕە لە سای سەرای سەنگ
کوێراییم دایێ بۆچ ماتی و بێ دەنگ
هەر لە ناوڕێژ و هەتا سەر کوتتی
جاف و گۆرانی تازیەتیەتی