شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە

چوونە شیرینی خواردنی دایکی سەرتیپ
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  310 مشاهده
شنەی سروەی نەسیمی مەقدەمی دڵدارە ئەم سوبحە
شەمیمی موشکی زوڵفی چەمبەری نازارە ئەم سوبحە
سەفا بەخشی ئەکا ئەی دڵ سەبا ئەمڕۆ بە غەمباران
بە نەشئەی دەر ئەخا موژدە ویسالی یارە ئەم سوبحە
خۆشی تیپ تیپ سوپای کیشایە ناو ئیقلیمەکەی گیانم
لە ڕەحمی خواوەیە دێژی شیفای خەمبارە ئەم سوبحە
ئەبینم یەک بە یەک ئازام لە خۆشیانا ئەگەشێتۆ
بە شادی پرش ئەدەن لای من دەوای بیمارە ئەم سوبحە
سەراپا گشتی ساڕێژ بووگە زامی جەرگەکەم دێژی
بە مەخسووسی عەزیزم مەڵهەمی زامارە ئەم سوبحە
تەشەککور واجب و فەرزە لە سەر شانم پەی ئەندەر پەی
نموونەی لوتف و ئیکرامی شەهی دادارە ئەم سوبحە
دەمێکە مینەتخلص وەک قەقنەس دەسوتێم من لە هیجرانا
تکەی ئاوەنگی تەسکینی دڵی پڕ ئارە ئەم سوبحە