بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر

وەڵامی نامەی شاعیر بۆ محەمەد سەعید بەگی ئامۆزای لە کەلار
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 2 دقیقه  752 مشاهده
بەحسی دوورییەکەت ئەی نووری بەسەر
با واز لێ بێنین تا چەن ڕۆژی تەر
فەقەت گوێ بگرە ئەی بەرگوزیدە
تەوانای دڵ و بینایی دیدە
پاش هەواڵپرسی و ماچ کردنی چاو
هاتە لام نامەی پڕ گلە و عیتاو
گوێ بگرە لە من بەرگوزیدەکەم
توانای دڵم نووری دیدەکەم
وەک عەیبە کەسێ کورد ناسراو بێ
بۆ دوژمنی کورد جگەر خوێناو بێ
هەروایش زۆر عەیبە بۆ ئیسلام زوان
مائیلی بە خوو و کردەی غەیرەکان
گەر باوەڕت هەس تۆ قورئان حەقە
ئیمانت هەیە ئەمری موتڵەقە
يوم لا ينفععربی بکە تماشا
ئینجا ئەزانیت نەتیجەی دونیا
ئەزانیت ڕۆژێ تێتە ڕێگەمان
بێ جێی ماڵ و کوڕ غەیرەز کردەمان
یا بچۆ بۆ لای يخرج الحيعربی
جا باش تێئەگەی زینەوبوون هەیە
ئینجا ئەزانیت ڕۆژێ هاتە ڕێت
ئەڵحەدسەرای تەنگ بوو بە ماوا و جێت
لە ئەم پێنج فەرزە کە ها لە ناوی
تۆ عافل ناوی هەتاکوو ماوی
نە ژن نە برا نە ماڵ نە سەروەت
لەو شوێنە نایکا بە پولێ قیمەت
وەختێ ئەزانی وا مەئموورێ هات
لە دین و کردار پرسیار ئەکات
پەلت ئەکێشن ئەتبەنە حوزوور
ئەتبەنە دیوان داداری غەفوور
دەڵێن کوا نوێژو کوا ڕۆژوو زەکات
کوا سەرفترە و حەج کوا چاکە و خێرات
کوا نێکی کردار کوا خاسە و عەمەل
تا ڕجات بۆ بکا نەبییی مورسەل
گەر لە سەد یەکێ نەبێ دەسمایەت
لای خوا و ڕەسوول بەرز بکا پایەت
جا چۆن ڕووت هەیە بچیتە دیوان
چۆن ئەدەی جواو زاتی لامەکان
ئینجا ئەناڵی ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ
پشت دەس ئەماڵیت ئەکەی ڕۆڵە ڕۆ
عومری بە بێ چوەکەم ڕۆڵە ڕۆ
ڕوو زەردی لای حەق بووگم ڕۆڵە ڕۆ
زوان بە ڕۆ ڕۆ ئەتبەنە دواوە
غەیرەز جەهننم جێگەت نەماوە
کە من لە دنیا وەها حاڵی بم
خەوەردار لە ئەمر زولجەلالی بم
ئەبێ چۆن لەبەر برا و ئامۆزا
یا لە بەر کەیف و خۆشی ڕووی دونیا
تەرکی ڕۆژگ و نوێژ یا تاعەت کەم
خۆم سەرەفگەندەی قیامەت بکەم