سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم

بۆ «سەرتیپ»
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 2 دقیقه  436 مشاهده
سەرتیپ عەزیزم فەخری زینگانیم
نەمامی نەورەس عومری جوانیم
تازە گوڵ غونچەی باغی حەیاتم
مایە و سەرمایەی کەیف و نەشاتم
کوڕم گوێ بگرە هۆشت لای من بێ
هەر چیت پێ ئەڵێم بە تۆ زامن بێ
کزی کوردوسان هێزی بڕیوم
وەک نشتەر قەدقەد جەرگی بڕیوم
سەر تا وە دامان لاشەم سەراسەر
خوێناو ئەڕێژێ وەک زامی خەنجەر
ڕۆڵە پێشوەکان چوون و تێپەڕی
نانیان خوارد و سفرەیان دڕی
یەکێکیان ئەیوت «ئەڵڵا بەرەکەت»
نەیانوت وەتەن شوکرت بە نیعمەت
بۆیە ئەم ئەرزە ئەم خاک و ئاوە
ئەسیر و مەحکووم مات و داماوە
تۆیش گەر ناتەوێ خۆت تەبەڕا کە
پەروەردەی نیعمەت ئەم ئاو و خاکە
بەدنمەک مەبە حقووق شوناس بە
لێڵ کورد و وەتەن یەک دڵ و ڕاس بە
هەتا کوو گیانت وا لە بەدەنا
ڕۆحت فدا بێ لە ڕێی وەتەنا
ئەوا پێت ئەڵێم بە دیدەی نمین
لە گەڵ کلیلەی دڵەی پڕگرین
تاریکی و ماتەم گرتووی یەزیدم
تۆم چرای ڕووناک هیوا و ئومیدم
ئەتبەم بۆ مەکتەب بۆ خوێندەواری
بۆ کەعبەی ئامال نە وەک بۆ یاری
ئەگەر خوێندنت بۆ تۆڵەی کوردە
مێژووی کوردوستان لە دڵتا گردە
وا هیوام هەیە بە خوا و پێغەمبەر
لێڵ قەومی کوردا زوو بتخەنە سەر
یا خۆ نەتیجەی دەرچووی لە مەکتەب
بۆ خۆت هەوڵ ئەدەی بۆ بەرزی و لەقەب
دەبی بە ئەسباب ژێر خستنی کورد
بۆ خوێن ڕشتن و بۆ کوشتنی کورد
ئیستە ئەمەوێ لە قاپی یەزدان
هەتا منداڵیت بتبەمە قەبران
کە پێگەیشتی ئەبیت بە ئێشم
ئەبیت بە خەنجەر دڵەی پڕ نیشم
کوڕێکم ناوێ بۆ من و خۆی بێ
میللەت لە ژێری غەیرا نققەی بێ
کوڕێکم ئەوێ بەڕاستی کورد بێ
بۆ حەققی قەومی دەوڵەتانگەڕ بی