میری موکرەم سەروەری عادیل کەریمی با کەرەم
بۆ کەریم بەگی باوکی
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
602 مشاهده
میری موکرەم، سەروەری عادیل، کەریمی با کەرەم
با سەخاوەت، با درایەت، پڕ شەجاعەت، موحتەرەم
داهی و میهمان نەواز و نیک خولق و بێ غەرەز
دادخواهـ و عەدل جوو، بێ زوڵم و مونکەر، بێ ستەم
بێ تەکەببور، با تەوازوع، پڕ خیرەد، مسکین نەواز
ساف تینەت، پاک ڕیفعەت، نیک خیلقەت، با نەیعەم
بێتە ئینعام و سەخا باران، بە زاتی لایەزال
چی هەزار لێرە بدات چی بداتن یەک درەم
گەر ئە مەیدانۆ بچێ بۆ جەنگ و بۆ حەرب ئاوەری
تۆ بڵێ ڕۆستەم ئەوا ڕۆیشتە مەیدان دەس بەڕم
هەر وەکوو جامی ئەکات تەعریفی ئەخلاقی حوسەین
من دەکەم تەعریفی ئەخلاقی کەریمی سەروەرم
هەر وەکوو ئەو چەرخی دەورانی بە پێی دڵخوازی بوو
گەر ئەمیش یەک دەورە دەوران بەر مورادی پێ ئەڵێم
ئەمڕۆ چی شاهە لە عالەم هەر چی پیشووتر بووە
هەر لە نەسل ئالی عوسمان تاکوو شاهانی عەجەم
جەوهەر و عەدل و سەخایان مینەتخلص گەر کۆ کەیتەوە
نایگەیەنێتە سەخا و عەدل و دادی لاجەرەم