ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە

بۆ «پیرەمێرد» لە سوپاسی شیعرەکانی «دووانەکەی شوێن ماڵەوە»
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  531 مشاهده
ئەی زوبان وەک بلبلی گۆیا وەرە مەیدانەوە
چەن گوڵی ڕەنگین بەرە دیوانی کوردستانەوە
بیکە نەزمی مەدح و تەعریف و تەشەککور نامەیێ
بۆ ئەدیبی زۆر نەجیبی داهیەی عەللامەیێ
نوکتەزانی پڕ بەیانی دوودمانی خانەدان
پیری مەشهوور حاجی تۆفیقاعلام تاجی دەستەی شاعیران
عەرزی ئیخلاس و ئیرادەت کە لە ڕووی ئینسافەوە
چون وەکیلی تو و لە لایەن میر و عێلی جافەوە
بێژە ئەی پیری زەمان فەرزە تەشەککور کردنت
بۆ هەموو جافێ لە حاڵی ژین و پاشی مردنت
یەک بە یەک مەمنوونی لوتفی تۆین و شوکری تۆ دەکەین
بەم سوپاسە تا قیامەت بەحس و گفت و گۆ دەکەین
هەم ئەزانین گەر زوبانێکمان ببێتە سەد زوبان
شوکری کردارت بە ئێمە ناکرێ شەرح و بەیان