یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ
لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨، عەبدولکەریم قاسم لە بەڵێنی برایەتی و هاوبەشیی کورد پاشەگەز بووە و دەستی دایە شەڕ فرۆشتن و پەرت کردنی کورد
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
535 مشاهده
یەکیەتی لەم ناوچەیە بەینێکە دەنگی داوەتۆ
هەرچی ئەڕوانم لە بەینا پیتی «کاکە» ماوەتۆ
بیر و پەیمانمان وەها بوو وەک برا پێکو بژین
وا دیارە هیچ نەماوە بەڵگەیێ لەو باوە تۆ
وا درا بڕیار کە وا ئەم ماڵە ماڵی هەردوو لاس
ئێستا وا گشت قوژبنی سەد داوی تیا نریاوەتۆ
هەر کەسێ ئەیوت بە هەر کەس «کاکە» خاوێنی نەبوو
کەوتە دەر گشتی درۆ بوو ئێستە دەر خریاوەتۆ
ئەی برا پەیمانمان وا بوو هەووەڵ ڕۆژ وەک برا
خێر و شەڕمان هەر وەکوو یەک بێ هەچی دریا بە تۆ
ئیستە هەر چی تێ ئەفکرم گشتی هەر بۆ خۆت ئەبەی
بۆ منیش دەرد و خەفەت زیاتر بڵێ جێ ماوەتۆ
من سەرم سوڕ مابوو ئەو ساڵە ئەم وتووێژە کە وا
دوژمنی خوێنی ئەڵێن هەر وەک برا بای داوەتۆ
گوێ گرە واللە بە ڕاستی پێت ئەڵێم باوەڕ بکە
نایگەیێنیە گونیەیێ ئەو دەغڵە بۆت دوریاوەتۆ
خۆت ئەزانی گیانەکەم هیچ وەختێ بەشمان ناخورێ
مێژوو نووسیویە حەقی ئێمە هەموو سەنیاوەتۆ
مینەتخلص من زوو تێگەییشتم لەم دەنگوباس و دەمە
بۆ سیاسەت کاری و ئەو کارە وا کریا بە تۆ