ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت
شیوەنی شێخ مەحموود
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
2 دقیقه
649 مشاهده
ئەی کورد ئەی وەتەن ئەی گەلی بەدبەخت
ئەی گورۆی ئەسیر کۆمەڵی زام سەخت
بێنۆ بە ناڵە و سۆز و گریانۆ
بە زەبوونیی دڵ بە قوڕ پێوانۆ
گردی کەینەوە دەوار و پەڵاس
بیکەینە ئەمل بیکەینە لباس
ئینجا ڕێکەوین بە کزیی حاڵۆ
لە سولەیمانی و لە چەمچەماڵۆ
لە ڕێی خورماتو و لە بەیاتەوە
بڕۆین وا تەرمی شێخمان هاتەوە
کام مەلیک؟ مەلیک کورد و کوردستان
داواچی تاج و تەختی کاویان
بێژین سەردار و سوپاسالار ڕۆ
ئەیڕۆ حەق داری کوردەواری ڕۆ
قوربان ئیعلانی حەربی عوزمایە
سوپای کوردستان ڕوە و بەسرایە
ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە
ئەڵێن سوارەی ڕووس گەییە بانە
لە تۆ زیاتر کێیە بنوێنێ
لەشکەر ڕاکێشێ دوژمن بشکێنێ
وە سوپای ڕەنگین وە تەپڵ و کۆسۆ
برۆرە مەیدان ئۆردۆکەی ڕووسۆ
بیانگێڕە ڕۆ لە بانە و بۆکان
با نەیبەن نامووس هەموو کوردستان
یا شێخ ڕاپەڕە شەڕی دەربەنە
هەڵسە ئۆردۆکەی ئینگلیس بشکێنە
قوربان «جاسەنە» زۆر چاوەڕێتە
چون سوپای دوژمن دڵشاد وەجێتە
شێخ مەحموود سەحنەی شەڕی چوارتااعلامیە
ئامان پێم بێژە بۆ دەنگت نایە
لیڤی و ئاسووری گەییە قوڕی چااعلام
کوانێ سوپاکەت بێتۆ دەوری دا
ئۆردۆگەی دوژمن گەییە «کنارێ»
لە تۆ زیاتر کێ بەردی بگرێ
لە ڕێگەی سوور و دەشتی زلێوە
هێزەکەی دوژمن وا هات لە ڕێوە
کویرایم دایێ شێری سەرشاخان
لە دوای تۆ کێ هەس بیان کا داغان
هێزی دوژمنان لە دوور و نزیک
لە هەر چوار لاوە گەییە ئاوباریکاعلام
بۆ چی ماتڵی هەڵسە بێرەدەر
بۆ دەنگی نایە شیخی سەر لەشکر
بەسەر گەردت بێ خاکی کوردوسان
بۆ کێت بە جێهێشت تەختەکەی بابان
سەرێ بەرزۆ کە لە سای سەرای سەنگ
بزان کوردوسان چەن ماتە و بێ دەنگ
هەموو سەراسەر مردە مردارە
گشت پەڵاس لە مل گشت تازێ بارە
ئەیڕۆ سەرگەورەی کورسانم ڕۆ
ئەیڕۆ جێ نشین شای بابانم ڕۆ
داواچی تەختی کاویانم ڕۆ
شێری سەر شاخی هەورامانم ڕۆ
شەرت بێ تا ئەمرم، ئەچمە سەرای گڵ
ئێشی مەرگی تۆم دەر نەچێت لە دڵ
ساڵێ کۆچی تۆم بە مێژووی کۆچی
پرسی لە پیری دانا وتی چی؟
بێژە لە دوای کۆچ شێخی سەر گەورەم
هەموو کوردزوانێ پۆشای کاڵای خەم