ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگرم وە دەس

پاڕانەوە لە بارەگای حەزرەتی غەوس بە ناوی شکایەتی حاڵەوە
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 3 دقیقه  636 مشاهده
ئەم عەرزوحاڵەم ئەیگرم وە دەس
ئەیخەم وە خزمەت غەوسی فریاد ڕەس
غەوسی لە نووری پاکی پێغەمبەر
غەوسی لە نوتفەی حوسەینی سەروەر
غەوسی خەلیفەی زاتی مستەفا
غەوسی مونەووەر وە نوور و سەفا
یا غەوس شابازی زاتی ئەڵڵای تۆ
یا غەوس نازداری ڕەسولوڵڵای تۆ
یا غەوس شابازی نازدارانی تۆ
یا غەوس غەمخواری غەم بارانی تۆ
چون نووری دیدەی نووری پاکی تۆ
جێنشین دین شای لولاكعربیی تۆ
یا غەوس پادشای مەملەکەتی تۆ
سوڵتانی هەر چوار تەریقەتی تۆ
غەوسی گەیلانی بازی یەزدانی
رهاکنندهفارسیی گشت داماوانی
پەنام هێناوە ئیستە وە دەرگات
یا غەوس پەنام دە تۆ بی و خوات
بمکە وە خاتر خووای لامەکان
بمکە وە خاتر موعجیزەی قورئان
بمکە وە خاتر ڕەوزەی پێغەمبەر
بمکە وە خاتر بووبەکری ئەکبەر
بمکە وە خاترسوڵتانی عادڵ
یەعنی شا عومەر خەڵیفەی کامڵ
بمکە وە خاتر کۆ کەردەی قورئان
یەعنی زیننورەین عوسمانی عەففان
بمکە وە خاتر شەهنشای سەردار
شێری خواوەن حەیدەری کەڕاڕ
بمکە وە خاتر فاتیمەی سەروەر
سەر تا پا شوعلەی نووری پێغەمبەر
بمبەخشە وە قورب عەباسی سەردار
ئەو مامەی عەزیز مستەفای موختار
بمکە وە خاتر «دە کەسەی شادان»
موژدەی ڕەهایی وەدەسدریاکان
بمکە وە خاتر ئەسحابەی ڕەسووڵ
ئەم شکات حاڵەم لێ بکە قەبووڵ
بمکە وە خاتر جاهی ئەهلی بەیت
شاعبدالقادر دەوای دەردم کەیت
بمکە وە خاتر زومرەی شەهیدان
بمبەخشە وە قورب تەواو سەعیدان
بمکە وە خاتر عەوداڵانی بەڕ
بمبەخشە وە جاهـ مەردانی ئەکبەر
وە شێر مەردان هەر چوار تەریقەت
وە ئەولیاکان ڕاگەی حەقیقەت
وە معجزات ئەنبیای سەرحەد
وە نووور و زیای زات پێغەمبەر
دەلاڵێمۆ لێت وەم زاتانەوە
وە جاهی نەبی و وە قورئانەوە
دەبێ بمبەخشی وە خاتر داران
بمکە وە خاتر شای شەهریاران
شاعبدالقادر ئەوێ پەنام دەی
زامانی کاریم یەکسەر دەوا کەی
هاوردم وە لات دڵ وە زامەوە
وە زامانی زوڵم دەس لیئامەوە
پەنام هاوردگە وە شای گەیلانی
دەبێ پەناگ دەی تۆ وە ئاسانی
یا غەوس من پەنام وەلات هاوردە
پەنام وە شاباز گەیلانی کردە
شاعبدالقادر غەوس فریاد ڕەس
هەر تۆی فریاد ڕەس داماوی بێکەس
نابێ بە مەئیووس دەرم کەی لە لات
چون پەنام هێنا من وە بارەگات
هاوارم وە لات شاعبدلقادر
یا غەوسی ئەعزەمم یا غەوسی نادر
بۆ هەر مەقسەدێ پەنام هێناوە
ئەم شکات حاڵەم تەقدیم کریاوە
دەبێ وە سەهلی سوڵتانی گەیلان
گشت جێبەجێ کەی لە خزمەت یەزدان
ئەوەڵ ئیمانم سوپاردوە وە تۆ
بە دەس شەیتانۆ نەمکەی ڕەنجەڕۆ
دووەم شەفاعەت بۆ گوناهم کەی
لای خوا گونام یەکسەر عەفو کەی
سێهەم ڕازی دڵ وە نیازەوە
ئەمری ئیجرا بێ لە شابازەوە
بدە نەجاتم بیکە خەڵاتم
هیا غەوس وەک مینەتخلص سەگی دەرگاتم