ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو
سکاڵا
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
490 مشاهده
ئەوسا کە هەتا دونیا دونیا بوو
نەگبەت وڵاتی دانەپۆشابوو
هاوین و زوسان، بەهار وەکوو یێک
ئەهات و ئەچوون هەر یەک بە ڕەنگێک
ئیستە چون نەگبەت ڕووی کردووە تێمان
بەدبەختی گرتی وەڵات و جێمان
لە فیکر نایە ئەڵێن زوسانە
داییم وەیشوومە و بەور و بارانە
کە من مناڵ بووم، ئێستا کە پیرم
هەووەڵ شەوەکەی نایەتە بیرم
هەر چی ئەپرسم پێم ئەڵێن باوە
نەڕۆینە ئاغا و هەمە ئیڵ ماوە
ئیلاهی بە جاهـ زاتی پاکی خۆت
بە پایە و جەلال تەنیای تاکی خۆت
لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت
لابە لە سەرمان تەنگی و زەحمەتت
نەجاتمان بدە لە تۆف و باران
لە بەفر و یەخبەن، کڕیوەی زوسان
ڕێمان نیشان دە بەرەو ڕووی بەهار
دڵخۆشمان بکە بە گوڵ و گوڵزار
ببووژینەوە لە نەو بەهارا
ڕچیاینۆ، مردین لە ژێر نسارا