ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  551 مشاهده
ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا
دافیعی دەرد و دەوایی زامەکانی ئەی خودا
چارەسازی کاری بێچارەی هەموو مەزڵوومی تۆ
پڕ لە خوێناوە دڵم، دەرمانی ژانی تۆی خودا
وەختە ڕۆحم بێتەدەر ڕەببی بە دەستی ئێشەوە
---------- متن نامشخص
سا بە ڕەحم و مەرحەمەت بیکە عیلاجی دەردەکەم
خۆت حەکیمی، خۆت تەبیبی دەردەکانی ئەی خودا
سەد هەزاران دڵ بە خوێن شاد بووگە مینەتخلصش شاد بکە
تۆ شیفای دەردی دەروون خوێناوەکانی ئەی خودا