ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  798 بینین
ئەی خودا هەر تۆ خودایی لامەکانی ئەی خودا
دافیعی دەرد و دەوایی زامەکانی ئەی خودا
چارەسازی کاری بێچارەی هەموو مەزڵوومی تۆ
پڕ لە خوێناوە دڵم، دەرمانی ژانی تۆی خودا
وەختە ڕۆحم بێتەدەر ڕەببی بە دەستی ئێشەوە
---------- دەقی نائاشکرا
سا بە ڕەحم و مەرحەمەت بیکە عیلاجی دەردەکەم
خۆت حەکیمی، خۆت تەبیبی دەردەکانی ئەی خودا
سەد هەزاران دڵ بە خوێن شاد بووگە مینەناسناوی ئەدەبیش شاد بکە
تۆ شیفای دەردی دەروون خوێناوەکانی ئەی خودا