شاهبازی ئەولیا ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
920 مشاهده
شاهبازی ئەولیا، ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب
ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار
بۆیە ڕوتبەی تۆ بە غوث الاعظمعربیی دریا قەرار
لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لە لای زاتی خوا
بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە محي الدينعربی کرا
کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب
شاهبازی ئەولیا و هەم ڕەسوڵوڵڵا نەسەب
بمکە خاتر لوتفی ئەو یەزدانە تۆی کرد بێ نیاز
بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهباز
هەم ببەخشە من بە جاهی شای شَفيعُ المُذنِبينعربی
لای خوا فەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین
تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە غوث الاعظمىٰعربی
کارییە ئەم دەردە، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی
ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم، هەر تۆی ڕجام، تۆ بۆم بکەی
تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی؟
ئەی شەها بیبەخشە مینەتخلص تو خوا سا ڕەحمەتێ
دەردی کاری ئەو دەوا کە، ئەی خوا سا هیمەتی