شاهبازی ئەولیا ئەی شاهی گەیلانی لەقەب

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  879 بینین
شاهبازی ئەولیا، ئەی شاهی گەیلانی لەقەب
ئەی بە ڕوتبەی شاهبازی ئەولیا بووی مونتەخەب
ڕوتبەیی شابازی بۆ شانت کەمە ئەی شەهریار
بۆیە ڕوتبەی تۆ بە غوث الاعظمعەرەبیی دریا قەرار
لاییقیت بۆ بەرزیی ڕوتبە لە لای زاتی خوا
بۆیە تەرفیعی نیشانت تۆ بە محي الدينعەرەبی کرا
کەس بە ڕوتبەی تۆ نەبوو نائیل لە نەسلی شای عەرەب
شاهبازی ئەولیا و هەم ڕەسوڵوڵڵا نەسەب
بمکە خاتر لوتفی ئەو یەزدانە تۆی کرد بێ نیاز
بەم هەموو ڕوتبە زلانە تۆی کە کردە شاهباز
هەم ببەخشە من بە جاهی شای شَفيعُ المُذنِبينعەرەبی
لای خوا فەرموو ڕجایێ بۆ سەگی قاپیت ئەمین
تۆ ئەبێ ئەرجو بکەی قوربان کە غوث الاعظمىٰعەرەبی
کارییە ئەم دەردە، لوتفی تۆیە تەنها مەڵهەمی
ڕوو لە قاپیی تۆ ئەکەم، هەر تۆی ڕجام، تۆ بۆم بکەی
تۆ ڕجام گەر بۆ نەکەی، ئیتر هەواڵەی کوێم ئەکەی؟
ئەی شەها بیبەخشە مینەناسناوی ئەدەبی تو خوا سا ڕەحمەتێ
دەردی کاری ئەو دەوا کە، ئەی خوا سا هیمەتی