قومریی باغی فأوحى هەم شفیع المذنبين

از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
 1 دقیقه  834 مشاهده
قومریی باغی فأوحىٰعربی هەم شفيع المذنبينعربی
شەمسی ڕەخشانی نوبووەت رحمةً للعالمينعربی
ئەو شەوە ئەو شاهـ بوو بە شاهبازی لامەکان
گەییە ڕوتبەی قاب قوسينعربی، نبي المُرسَلينعربی
چی بە وی ڕازی نەبوو پەروازی کرد لەو مەسکەنە
تا کن أو ادنيعربی نەوێستاوە إمام المُتَّقينعربی
وا مونەووەر بوو لە نووری عالەم ئارای مستەفا
هەر لە ئەووەڵ ئاسمان تا ئاسمانی حەوتەمین
عەرش و چەرخی ئەتڵەسی و سدرە و هەم لامەکان
جەننەت و ئافاق و دەوران، شەرق تا غەربی زەمین
بوو بە یەک شوعلە لە نووری حەق درەخشان ئەو شەوە
دەنگی سُبحانَ الَّذي أسري بِعَبدهعربی بوو یەقین
یا ڕەسووڵڵا دەخیلت بم قوبووڵم کەی بە سەگ
با بڵێن مینەتخلص گەیشتە کەلبی فَخر المُرسَلينعربی