قومریی باغی فأوحى هەم شفیع المذنبين

لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
 1 خولەک  833 بینین
قومریی باغی فأوحىٰعەرەبی هەم شفيع المذنبينعەرەبی
شەمسی ڕەخشانی نوبووەت رحمةً للعالمينعەرەبی
ئەو شەوە ئەو شاهـ بوو بە شاهبازی لامەکان
گەییە ڕوتبەی قاب قوسينعەرەبی، نبي المُرسَلينعەرەبی
چی بە وی ڕازی نەبوو پەروازی کرد لەو مەسکەنە
تا کن أو ادنيعەرەبی نەوێستاوە إمام المُتَّقينعەرەبی
وا مونەووەر بوو لە نووری عالەم ئارای مستەفا
هەر لە ئەووەڵ ئاسمان تا ئاسمانی حەوتەمین
عەرش و چەرخی ئەتڵەسی و سدرە و هەم لامەکان
جەننەت و ئافاق و دەوران، شەرق تا غەربی زەمین
بوو بە یەک شوعلە لە نووری حەق درەخشان ئەو شەوە
دەنگی سُبحانَ الَّذي أسري بِعَبدهعەرەبی بوو یەقین
یا ڕەسووڵڵا دەخیلت بم قوبووڵم کەی بە سەگ
با بڵێن مینەناسناوی ئەدەبی گەیشتە کەلبی فَخر المُرسَلينعەرەبی