یا ئیلاهی سا بە لوتفت ڕەحمێ وا تاقەت نەما
از کتاب:
دیوانی مینە جاف
اثر:
مینه جاف (1911-1965)
1 دقیقه
1051 مشاهده
یا ئیلاهی، سا بە لوتفت ڕەحمێ، وا تاقەت نەما
بۆم بنێرە زوو دەلیلێ شووشەیی سەبرم شکا
غەرقی بەحری گێژی غەم، لوولم ئەدا گێژی خەفەت
وام لە حاڵی مردنا، هاوارە، ئەی ڕەببی سەما
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی غياث المستغيثعربی
يا مجيب الدعواتعربی و یا دەوایی بێ دەوا
کارسازی جوملە داماو و فەقیر و بێنەوا
سا نەجاتم دە بە ڕەحمەت، تۆ خودایی ئەی خوا
يا امان الخائفينعربی و یا مجيب السائلينعربی
یا طبيب العللعربی و یا شافییی ساحیب شیفا
دێنمە ئەرجو ئەقاپیت عیززەتی ئایەی شەریف
بمکە خاتر پرتەوی نوور و زیایی ئەنبییا
دەیکەمە ڕەهبەر لە لای تۆ بۆ شەفیعی کارەکەم
حورمەتی ئەسحاب و ئال و ئەهلی بەیتی مستەفا
مینەتخلص یی بێچارە یا ڕەببی زەلیل و بێکەسە
ادفع احزاني ويسر لي اموري ربناعربی