یا ئیلاهی سا بە لوتفت ڕەحمێ وا تاقەت نەما
لە کتێبی:
دیوانی مینە جاف
بەرهەمی:
مینە جاف (1911-1965)
1 خولەک
1086 بینین
یا ئیلاهی، سا بە لوتفت ڕەحمێ، وا تاقەت نەما
بۆم بنێرە زوو دەلیلێ شووشەیی سەبرم شکا
غەرقی بەحری گێژی غەم، لوولم ئەدا گێژی خەفەت
وام لە حاڵی مردنا، هاوارە، ئەی ڕەببی سەما
ئەی دەلیلی بێ دەلیل و ئەی غياث المستغيثعەرەبی
يا مجيب الدعواتعەرەبی و یا دەوایی بێ دەوا
کارسازی جوملە داماو و فەقیر و بێنەوا
سا نەجاتم دە بە ڕەحمەت، تۆ خودایی ئەی خوا
يا امان الخائفينعەرەبی و یا مجيب السائلينعەرەبی
یا طبيب العللعەرەبی و یا شافییی ساحیب شیفا
دێنمە ئەرجو ئەقاپیت عیززەتی ئایەی شەریف
بمکە خاتر پرتەوی نوور و زیایی ئەنبییا
دەیکەمە ڕەهبەر لە لای تۆ بۆ شەفیعی کارەکەم
حورمەتی ئەسحاب و ئال و ئەهلی بەیتی مستەفا
مینەناسناوی ئەدەبی یی بێچارە یا ڕەببی زەلیل و بێکەسە
ادفع احزاني ويسر لي اموري ربناعەرەبی