مەی بە زیو و زەڕ وتم بۆ چی ئەدەی ئەی مەی فرۆش

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  349 مشاهده
مەی بە زیو و زەڕ وتم بۆ چی ئەدەی ئەی مەی فرۆش
مەی کە خالیس نووری دەرکە ڕۆحی عەقڵە و گۆش و هۆش
پێی وتم ئەم عەقڵە کۆنە تۆ لەسەر دەرکە خەڵقی
خۆ ئەڵێن عەللامەیە گەر کاسە پڕ بێ و کەللە بۆش