هیچ کەس نەبووە کە سایەی گەورەیەکی کەوتە سەر

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  417 مشاهده
هیچ کەس نەبووە کە سایەی گەورەیەکی کەوتە سەر
تۆ مەڵێ ڕۆژی سەعاتێ دابنیشێ بێ خەتەر
سەیری فەیزی زاهیری ئەم سایەدارانە مەکەن
سایەیی ئەرزە بەسەریا ڕوو ڕەشی گەر بێ قەمەر