خوا بەوەی داوە لە مەیدانی عەشقدا بۆتە تۆز
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
531 مشاهده
خوا بەوەی داوە لە مەیدانی عەشقدا بۆتە تۆز
گەردی هەڵساوە دەکا داوێنی خوبان بەقیە دۆز
گەر لەگەڵ ئەم شەوقەدا ڕۆحم بگاتە ڕوومەتت
ئاگرێ دەگرێ کە بێتە مەشعەلی پەروانە سۆز
چۆتە سەر کورسی خیتابەت واعیز و شێوەی دەڵێ
ئەسکەمل یاری دەکەین و هاتووە پاپازی قۆز
مەشقی شاری کاکە لادێیی چ ناڕێکە و غەریب
وەک پەڕی سۆنە سمێڵی بەرق ئەدا بن ڕیشی بۆز
ئەو زەمانە گەرمەیی بازاڕی نەگبەتیانە قەوم
حەمدیتخلص وەک کورد ڕابوەستێ فیرقە فیرقە، هۆز هۆز