بۆ چیمە ماڵ و چیمە بە بەحسی ژیانەوە

بۆ چاپخانەی ژیانەوە گوتراوە
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  456 مشاهده
بۆ چیمە ماڵ و چیمە بە بەحسی ژیانەوە
وەک نەخلی بەختی کوردە کە دیومە ژیانەوە
جێی حاکمی بەبانی بە دەروێشی دا زەمان
ڕێوی ئەخاتە لانەی شێری ژیانەوە