تۆ لە شەودا بی وەتەن من چۆن بڵێم نەورۆزمە

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  355 مشاهده
تۆ لە شەودا بی وەتەن من چۆن بڵێم نەورۆزمە
ئەم گوڵاڵەی ئاڵ و واڵایەی بەهار پیرۆزمە
جەژنی چی هەر ماتەمێکی ڕووتە شین و گریەیە
تا هەڵێ ڕۆژێ کە کوردیش پێی بڵێ جا ڕۆژمە