بە سەد فەرزانە دێوانەیی زنجیری گێسوویێ
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
521 مشاهده
بە سەد فەرزانەیە دێوانەیی زنجیری گێسوویێ
ئەدا ناکا لە حەڵقەی زلفییا شوکرانەیی موویێ
کە نەیبێ چاو و ئەبرۆ و خاڵ و خەت و پەرچەم و زلفی
بەخۆر تەشبیهی ئەو حوورە مەکەن بۆ خاتری ڕوویێ
بەرەو ئەبرۆ عەجەب خاڵی دەمی کردوویە تەسویری
لە حاڵی ئیعتیکافا بێ لە کەعبە بەچە هیندوویێ
هەموو گوڵزاری تەبعم پشکنی بۆ شوبهی ڕوخسارت
وتی سێوێکی لاسوورە منم پڕ چنگی ئەبروویێ
عومر کورتن نەفامان دڵ خەیاڵی سوحبەتی زلفە
لە حەڵقەی داوی سەییادا ئەکا هێلانە ئاهوویێ
لە بازاڕی عەشقدا قیمەتی ئەشیا بەڕێکەوتە
بە لاقە کوللەیە نابێ کە بەعزەن دەست و بازوویێ
غەزەلیاتی کە تان و پۆی لە باسی زلف و پەرچەم بێ
بە دڵ هەر زیندووە حەمدیتخلص بە ڕێکا گەر چی مردوویێ