ڕەقیب بۆ بەزمی خەڵوەتمان کە هاتی
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
530 مشاهده
ڕەقیب بۆ بەزمی خەڵوەتمان کە هاتی
وەکوو دوومەڵ لە جێی ناسک دەراتی
لە شەوقی ڕوومەتی ئاوا بوو ڕووزەرد
قەمەر ئەی شەمس ئیتر تۆ بۆ هەڵاتی
سەبات کێوی لە بن هێناوە سەیلیش
بە دەریایێکی کردووە بێ سەباتی
خزر بیدە بە عالەم شەربەتی مەرگ
دەکا ئەمڕۆ بەهای ئاوی حەیاتی
دەمت پڕ باسی نار و ماری وەیلە
بچۆ واعیز کە تۆ هێندە بەزاتی
دەمێکە ئینتیزاری تەوق و پێوەند
دەکا دێوانەکەت بکرێ خەڵاتی
کە وەک موو بێ سیرات گوڵزاری حوسنی
دەلیلە جەننەت و زلفە سیراتی
بە ڕەنگ و بۆ حەقیقەت دار گوڵێکی
بە شەککەر خەندە وەک شاخی نەباتی
بەراتە یا شەوی قەدرە کە جانان
بە حەمدیتخلص ماچیدا مووچە و بەراتی