دڵ لە دنیا دەرچوو دنیا خۆ لە دڵ هەر دەرنەچوو

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  861 مشاهده
دڵ لە دنیا دەرچوو دنیا خۆ لە دڵ هەر دەرنەچوو
چارە دەرچوونە هەتا عیزز و شەرەف زیاتر نەچوو
ئاگری گرت کولبەکەم ئەمشەو بە پرشنگی فیراق
تۆ لە دڵما بووی لە ترسا ڕۆحەکەم بۆ دەرنەچوو
زۆری وت واعیز بە چاوی تۆ بەچەی پەیمانەگێڕ
گوێم نەدایێ قەت دڵم بۆ ساقیی و کەوسەر نەچوو
هەر بەسەر تیغی برۆیا دەستی هەڵێنا کوشتمی
حەقیەتی شاهید وتوویە دەستی بۆ خەنجەر نەچوو
بۆ تەماشای کوشتنی شەیدابوانی شەمع و گوڵ
بولبول و پەروانە چوون و دڵ لەبەر دلبەر نەچوو
هەر وەکوو نەشتەر دەماری دڵمی دەرهێنا موژەت
چوو بە جەرگی ئاوێنەشدا هەر وەکوو نەشتەر نەچوو
دلبەرم تەعنەی لە لەیلادا وتی مەجنوونی تۆ
چۆتە دەفتەر ناوی وەک حەمدیتخلص بەسەر دەفتەر نەچوو