دڵ برینداری نیگاهی دیدەیی غەممازی تۆم

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  478 مشاهده
دڵ برینداری نیگاهی دیدەیی غەممازی تۆم
کوشتەیی بێ نازی جەمعی کوشتەگانی نازی تۆم
من سلووکی ڕۆژ پەرستیم کرد لە خزمەت شەونما
دەرکەوێ بێ ئیختیاری ڕوو بە ڕوو پەروازی تۆم
بۆ بەسەر سیمورغ و عەنقادا نەزاکەت من نەکەم
کۆترێکی پڕ بە چنگی دیدەیی شەهبازی تۆم
بەحری ساوای دیدەکانم وشکە سا لادە نیقاب
ئەی سەنەم شەققولقەمەر کە کافری ئیعجازی تۆم
ساقیا ئەسبابی عەیشت بێنە نۆبەی هیممەتە
موتریبا بێ پەردە نامەرد شیفتەیی ئاوازی تۆم
هەی گەروو وەک نەی بناڵە لێدە سا سینە کەمان
ئەی نەفەس قانوون نەشێوێ ئینتیزاری سازی تۆم
هەڵبگیرسێنە بە نووری مەی بتا ئەمجا جەماڵ
شەوقی سووتانم هەیە پەروانەیی مومتازی تۆم
قاعیدەی عەشقت لە بەختی حەمدیتخلص یا هەڵگرتووە
بێ قەواعید ئەی سەنەم مەفتوونی حوسنی شازی تۆم