لە عەشق و غەم کرا ڕۆژی ئەزەل تەرکیبی مەعجوونم
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
522 مشاهده
لە عەشق و غەم کرا ڕۆژی ئەزەل تەرکیبی مەعجوونم
کەمیشە بەم حەدە ئەمڕۆ کە مەحزوون و کە مەفتوونم
لە باغی عالەما دێوانەیە ئەشیایی بێ حاسیل
میسالی بیدی مەجنوون سەرفگەندە و خوار و مەجنوونم
خیلافی ئارەزووی گەردوون و دەهری دوونە ئەخلاقم
لە ڕێی هیممەت بڵیندیدا شوکر پاماڵی دوو دوونم
بەسەر ناچێ ئەوی سەرگەردی دنیایی موحیببەت بێ
کە ڕێگەی پێ نەبێ حەقمە بەسەر هاتن بە سەر چوونم
لە حەسرەت چاوی لەیلا ڕوو لە سەحرایە وەکوو مەجنوون
بە دوو مەسڕەع بە مەجبووری دەکەم زنجیری مەزموونم
بە یادی باسی گوڵڕوویان لەسەر جۆباری فرمێسکم
دەڵێی سەروە کە وەستاوە بە شۆخی تەبعی مەوزوونم
بە خوێنی من خەیاڵی وایە ڕووسووری بکا قاتیل
ئەگەر بێ خوێنی ڕوو زەردەم نەکا ئازا بێ مەمنوونم
لە یارانی زەمانا شادمانیم هەر مەی و شەمعە
کە هەمڕازن بە دڵ گەرمی شەوێکی وا کە مەحزوونم
خیلافی عادەتی دنیا بە مەرگم شادمانن خزم
کە حەمدیتخلص ناوی هەر کەس ویستی بەم ئەحواڵەوە بوونم