بە کوێری چاوی دوژمن پێت بڵێم ڕوتبە و مەقاماتم
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
659 مشاهده
بە کوێری چاوی دوژمن پێت بڵێم ڕوتبە و مەقاماتم
غوڵامی پیرم و فەڕڕاشی ئەیوانی خەراباتم
نەما کەشتی ئومێد و گوڵشەنی شادی بەڕەڵڵا بوو
نە ئەرزم مەتڵەبە ئێستا نە موحتاجی سەماواتم
بە سیرەت گەر ببێ حائیل نییە بۆ دیدەنی دلبەر
لە عەینی فیرقەتا مەشغوولی ئاهەنگی مولاقاتم
ڕەزیلە چونکە دنیا خەزنەداریشی ڕەزیلانە
محەللی فەخرە فوقرم بۆ شەرەف بۆتە عەلاماتم
بە کەیوانی دەزانی مەسلەکی دێوانە کێوانە
بە ڕووتم تێدەگەی گەر تێبگەی ساحێب موهیمماتم
نەما حەققی حەیاتم ئەهلی غیرەت سا ئەجەل زوو بە
لەگەڵ ئەم ئەهلەدا نەکرێ قیامەت با حیساباتم
سەبر سەبری نەماوە تاقەتی چوو تاقەتم حەمدیتخلص
تەحەممول جا دەبێ بگرم هەتا ڕۆژی موکافاتم