لەبەر ئەبرۆت شکاتی چاوی مەستت قەت بەدەم نابەم

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  642 مشاهده
لەبەر ئەبرۆت شکاتی چاوی مەستت قەت بەدەم نابەم
لە ماڵی کەعبەدا سوجدە دیارە بۆ سەنەم نابەم
لەناو بەحری وجوودا گەوهەری دەمتم نەدی تا بۆت
بە کەشتی تا نەکەم شوێنێ بە دەریایی عەدەم نابەم
بە من بێ غەیری چاوم پێ بەسەر سەرما نەنێ حەتتا
درۆیە چۆن بەخیلی من بە ئەرزی جێ قەدەم نابەم
دەخیل سڕڕی دەمی ئەو شۆخە یاران مەیخەنە دەمدەم
کە خەڵقی دوو زمانن من قسەی وا سەر قەڵەم نابەم
لە نیسبەت گەرمی ئولفەتدایە سەردی میحنەتی هیجران
غەمم لێهاتووە بمرم لەگەڵ خۆمدا کە غەم نابەم
حیسابی ڕۆژی مەحشەر گەر لەسەر داغ و ئەسەف بکرێ
ڕەقیب دەمرێ لە داخانا دەزانێ من کە کەم نابەم
کە پێم قابیل ببینن حەمدیتخلص سەرگەردی لە کۆیی یار
حەسەد بەو ئەفسەر و جاهەی کەی و جەمشیدی جەم نابەم