بە خوێنی ئێمە باقڵ لێوی قەت ئالوودە ناکا مەرگ
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
1489 مشاهده
بە خوێنی ئێمە باقڵ لێوی قەت ئالوودە ناکا مەرگ
دەڵێی تریاکییە مەیلی مەیی پاڵوودە ناکا مەرگ
تەماشای کۆهکەن کەن مەوج ئەدا هەر خوێنی شیرینی
شەهیدی تێشەیی عەشقی بتان فەرسوودە ناکا مەرگ
بە نەقد و جنس و دەست و پێوە غەڕڕا بوونە بێ عەقڵی
کە گەییە ئەو دەمە تەعدادی ئەو مەوجوودە ناکا مەرگ
کە غەم ئاسایشی تەنها بە مەرگی ئەهلی ئولفەت بێ
دیارە خۆ لەبەر غەم عاشقیش ئاسوودە ناکا مەرگ
دەبوو حاتەم لەگەڵ ئەهلی بوخلدا فەرقی بکرایە
تەماشای ئەو علوویی هیممەتە و ئەو جوودە ناکا مەرگ
دەشێوێنێ غەمی هیجران نیزامی قافیەی حەمدیتخلص
بە جۆشی گریەوە هاتۆتە سەر نووکی زمانم جەرگ
غەرەز پۆشینی عەیب و عارە بەرگی عارییە مەجنوون
وتی لەیلا پەرستی قەت دەپۆشم من بە لۆیی بەرگ