بە دڵتەنگی لە خەندەی ئەو دەمە وا دیارە ناکا حەز

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  1331 مشاهده
بە دڵتەنگی لە خەندەی ئەو دەمە وا دیارە ناکا حەز
لە شەککەر میسلی تووتی ئەو کەوی کۆسارە ناکا حەز
میسالی دووکەڵی عەنبەر خەم و پێچی بە زلفیدا
بە موو یەعنی لە ڕاستی ئەو پەری ڕەفتارە ناکا حەز
ڕقی هەڵسا لە ڕەنگی زەعفەرانی و ئەشکی خوێنینم
لە زەرد و سووری ئێمە ئەم ڕەقیبە هارە ناکا حەز
دڵ و چاو و زمان و عەقڵەکەم لێم عاجزن ئەمڕۆ
وەکوو مەخلووقی ئەم شارە، کە وا لەم شارە ناکا حەز
بە زۆری عیشوە بردوویە دڵی ئەم عالەمە وەرنێ
بە غەیری من لەبەر جەوری کەسێ لەم یارە ناکا حەز
قسەی تاڵی لە دەم تا دێتەدەر وەک شەککەری لێدێ
دڵی سائیم مەڵێن لەو بانگ و لەو ئیفتارە ناکا حەز
سەری داناوە دانا حەمدیتخلص نادا گوێ بە بەزم و ڕەزم
گرانە بەردی تەعنە مردووە لەو یارە ناکا حەز