خۆشە سەر شانم بە باری زەحمەتی دنیا بێ ڕێش

از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
 1 دقیقه  462 مشاهده
خۆشە سەر شانم بە باری زەحمەتی دنیا بێ ڕێش
تا قیامەت نەک بە باری میننەتی نامەرد و خوێش
دەستی حاجەت ئاشنای گیرفانی مومسیک بوو وتی
وەک هێلانە زەردەواڵە لیرە لیرەی نۆشی نێش
تیغی بڕڕانی زەمانە هەر زمانە موختەسەر
گەر زمان بێڵی زەمانە جەرگی کێ دێنێتە ئێش
کەی بە ئیستیعدادە لوقمەی چەور و شیرینی جیهان
خۆ هوما ئێسکی نەمینێ هەر دەگاتە باڵی مێش
ڕۆژی پێنج دەفعە موئەززین بانگ ئەکا تەرفیع ئەکەی
بۆ منارەی بەرزە دنیا ڕاستیی نەگریتە پێش
بۆتە دەستوورولعەمەل ئەم قافیانە بۆ جیهان
ڕێش و خوێش و نێش و ئێش و مێش پێشی کێشە کێش
ڕام ئەکێشن نەفس و دڵ بۆ کۆیی یار و مەیکەدە
ناعیلاجی و زوعفە حەمدیتخلص کردە یەک بۆ کێشەکێش