سەیری نووری بادە بۆتە مەشعەلی ڕوومەت فرووز
از کتاب:
دیوانی حەمدی
اثر:
حمدی (1876-1936)
1 دقیقه
508 مشاهده
سەیری نووری بادە بۆتە مەشعەلی ڕوومەت فرووز
ئاوی ڕووتە ئاگری ڕووتی کە خستۆتە برووز
گەردنی مینایی مەی دەرخەن ملی زاهید شکێ
جوولە جوولی خست بە عالەم هێندە کردی ناز و نووز
ماڵە پیتکێنێ عەجەب تەسویری کاری خەڵق دەکا
هەر بە تاڵان کردنی ماڵانە ماڵی بۆتە چووز
عەقڵی عالەم وا لە چاوا دەرنەچوو لەرزم لە سک
ئارەزوومە چونکە وەک شیشە سەهۆڵی پاو و پووز
کەو بە کەو دەعوەت دەکا سەییادی عاریف بیگرێ
بۆیە دنیا هەر دەچێتە باخەڵی ساحێب عەجووز
باوکی مرد یاخۆ ویساڵی عاشقانی بیست ڕەقیب
شێت و سەرگەردان کە کەوتە نوزە نوز و قووزە قووز
موو شکاف حەمدیتخلص گەدایانن ئەناسن خەڵق بە موو
دەوڵەمەند مووی ڕۆشن و سافە گەدا گرژ و گرووز